داگیرکەران ٩ ڕۆژە رێگە نادەن لە مزگەوتی ئیبراهیم نوێژ بکرێت

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٩ ڕۆژە مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیلیان داخستووە و رێگە بە ئەنجامدانەوەی نوێژ لە مزگەوتەکە نادەن.
رژێمی داگیرکەر دوای دەستپێکردنی هێرش سەر ئێران مزگەوتەکەیان داخستووە و رێگە بە ئەنجامدانەوەی نوێژ لە ناو مزگەوتەکە نادەن.
بەڕێوبەرایەتی وەقفەکانی ئەلخەلیل راگەیاند، مزگەوتی ئیبراهیم کە بە گشتی لە ژێر داگیرکاری سەهیۆنییەکاندایە ٩ ڕۆژە داخراوە. لە ناوچەکە نزیکەی ٤٠٠ جووڵەکە هەیە و ١٥٠٠ سەربازی داگیرکەریش بەردەوامن لە پاراستنیان.
لە ساڵی ١٩٩٤ رژێمی داگیرکەر مزگەوتەکەی داگیرکرد و مزگەوتی کردە دووبەش. لە سەدا ٦٣ی بۆ جووڵەکەکان و لە سەدا ٣٧ی بۆ مسوڵمانەکان دابەش کرا. ئەم هەنگاوە دوای کۆمەڵکوژی جووڵەکەیەک هات کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢٩ مسوڵمانی فەلەستینی شەهید بوبوون. ژووری وتنەوەی بانگ لەو بەشەی مزگەوتەکەدایە کە بۆ جووڵەکەکان جیا کراوە.
رژێمی داگیرکەر لە ١٣ی حوزەیران بە پشتگری ئەمریکا دەستی بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران کرد. لە کاتی هێرشەکەدا فەرماندەکانی سەربازی و زانایانی ناوۆکی کرانە ئامانج. لە بەرامبەردا ئێران دەستی بە ئۆپڕاسیۆنی وەعدەی سادیق ٣ کرد و خاکەکانی داگیرکراوی مووشەکباران کرد. ئێستا بووە ڕۆژ کە ٩ شەڕ لە نێوان رژێمی داگیرکەر و ئێران بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ئۆپڕاسیۆنە بەرفراوانەکاندا کە لە ماوەی ٩ ڕۆژی رابردوودا ئەنجامیان داوە، بە گشتی ١٤٨ کەسیان دەستبەسەر کردووە کە پەیوەندییان بە مۆسادەوە هەبووە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئێران تاوەکو ئێستا ٤٣٠ مەدەنی شەهید بوونەتە و زیاتر لە ٣ هەزار و ٥٠٠ کەسیش بریندار بوونەتە. لە کاتی هێرشەکاندا ٣ نەخۆشخانە و ٦ ئەمبۆلانس کرانە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٩٠٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣١ هەزار و ١٣٨ کەس.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمان کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست و وتی، "پێویستە ڕێپێوانی ویژدانی جیهانی وەک لافاوێک گەشە بکات و هەموو کەسێک لە وڵاتانی جیاجیای جیهانەوە پشتیوانی ئەم ڕێپێوانە بکات."